له‌ سلێمانی ژنێكی مردوو له‌ كاتی شۆردنی ته‌رمه‌كه‌یدا زیندوو ده‌بێته‌وه‌

له‌ ڕووداوێكی ده‌گمه‌ندا، له‌ سلێمانی ژنێک دەمرێت و لە کاتی شۆردنی تەرمەکەیدا ھەڵدەستێتەوە و ئاماده‌بوانی ئه‌و شوێنه‌ هه‌ریه‌كه‌ و بەلایەکدا ڕادەکات.

لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی، ژنێک بەھۆی ڕووداوێکەوە گیانی لەدەست دا، لە کاتی شۆردنی تەرمەکەیدا، زیندوو دەبێتەوە و بە پەلە دەیگەیەننه‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.

ڕۆژیار سیروان، ڕۆژنامەنووس له‌ شاری سلێمانی، لە ژهه‌ماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌سێكی نزیكمان پێش دوو رۆژ به‌ ئۆتۆمبێل لە ژنێکی داوه‌ و هیچ عه‌یبی نه‌بووه‌، دوای دوو رۆژ، ئەمشەو کۆچی دوایی کرد

دوای ئەوەی لەپزیشکی دادوەری سلێمانی تەرمەکەیان ڕادەستی کەسوکاری کرده‌وه‌، لە کاتی شۆردنی مردووەکەدا، ئەو ژنە هەڵساوەتەوە و هەر یەکە و بەلایەکە رای کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووه‌: ئەمبوڵانس ژنەکەیان بردووەتەوە نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ گیانی لەدەست دا و ئێسته‌ تەرمەکەی بەخاک دەسپێرن.

باس نیوز

ھەواڵی زیاتر