لە بڕیاری دەرکردنی لاهور جەنگی بورهاندا ئاماژە بە کۆمەڵێک بڕگەی پەیڕەوی ناوخۆی (ی.ن.ک) کراوە کە لاهور جەنگی بورهان پێشێلیکردووە و بەپێی کۆمەڵێ مادەی تر سزا دراوە. لێرە هەموو مادەکان بڵاو دەکەینەوە.
ئەرکەکانی ئەندام
بەگوێرەی ماددەی (٩):
ئەندام دەبێت:
یەکەم: دڵسۆزانە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکەنی ی.ن.ک تێبکۆشێت.
دووەم: یەکێتیی ناو (ی.ن.ک) بپارێزێت.
چوارەم: نهێنییەکانی (ی.ن.ک) بپارێزێت و راستییەکانی لێ نەشارێتەوە، لێدوان دژ بە سیاسەت و ستراتیژی (ی.ن.ک) لە هیچ هەلومەرج و بارودۆخێکدا نەدات.
پێنجەم: داکۆکی لە بەرنامە و سیاسەتی (ی.ن.ک) و سەروەرییەکانی بکات.
شەشەم: بەرژەوەندیی (ی.ن.ک) بخاتە سەرووی بەرژەوەندیی خۆی و بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوە رابگرێت.
حەوتەم : لە هەڵمەتی هەڵبژاردنە گشتییەکان و کەمپینەکانیدا بەشدایی بکات و کار بکات بۆ سەرخستنی لیست و کاندیدەکانی (ی.ن.ک).
هەشتەم: هەوڵبدات دۆست و لایەنگر و ئەندام بۆ (ی.ن.ک) پەیدا بکات.
لەدەستدانی ئەندامێتی:
ماددەی (١١):
ئەندام، ئەندامێتی لەدەست دەدات بەهۆی:
دووەم: ناپاکی ( سیاسی، نیشتمانی، نەتەوەیی، حزبی).
سێیەم: کارکردن بۆ پارتەکانی تر لەکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکاندا.
سزادان ماددەی ( ١٢ )
یەکەم: جۆرەکانی سزادان بریتین لە ئاگادارکردنەوە، سەرنجڕاکێشان، هەڵپەساردن، پلە داگرتن،دەرکردن
ه) دەرکردن: ئەندام لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە دەردەکرێت:
١- لەپەیڕەو و پڕۆگرام لابدات.
٢- کار دژ بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان بکات.
٣- کار دژ بە سیاسەتی (ی.ن.ک) بکات ، و هەوڵی تێکدانی ریزەکانی بدات.
٤- پێگە حزبییەکەی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاربهێنێت.
٥- بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بخاتە سەرووی بەرژەوەندییەکانی (ی.ن.ک) .
٦- درکاندنی نهێنییەکانی (ی.ن.ک) لە سۆشیاڵ میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندن و هەر شوێنێکی تردا کە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) بگەیەنێت.
٧: کار دژبە پاڵێوراوان و بەرنامەی (ی.ن.ک) لەکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا بکات.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆک ماددەی (٣٧) یەکەم: بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیار و سیاسەتەکانی (ی.ن.ک)
ماددەی (٧٠) ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و کادیرانی پێشکەوتوو نابێت دەسەڵاتی حزبی بۆ هیچ چالاکییەکی بازرگانی و ئابووریی بەشێوەی تاک یا هاوبەش بۆخۆیان یان کەسی نزیکیان بەکاربهێنن.