سهرچاوهیهك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرەتای هەفتەی داهاتووی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سهرچاوهیهك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو 7ی تشرینی دووەم، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشتنی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش دەکرێت”.
لە رۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2021ەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچەی وەرگرت.