پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پرۆسەی پاککردنەوەی شوێنە زیانلێککەوتووەکانی لافاو بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 561 خانوو زیانیان پێگەیشتووە و دەمانەوێت موژدەی ئەوە بدەین کە لە سبەیەوە پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێککەوتووانی لافاو دەستپێدەکات.
وتیشی: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵمان لەسەر هێڵبووە و خۆی بە شێوەی مەیدانی سەردانی خەڵکەکەی کرد و دڵنیایی دا لەوەی کە سەلامەتی هاووڵاتیان لەسەرووی هەمووشتێکەوەیە و رایگەیاند کە قەرەبووی زیانەکان دەکەنەوە.