وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە لە سکاڵای خێزانێک دەکات کە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر بۆ پێدانەوەی تەرمی زاوایەکیان کە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدابوو، داوای 10 ملیۆن دیناری لێکردوون.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی بۆ بەدواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دەزگاکانی راگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر راسپێردرا بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە راستی و دروستیی ئەم رووداوە و پاراستنی مافی نەخۆش و وەرگرتنی رێکاری یاسایی.”
عەبدوڵڵا سابیر، هاوڵاتییەکی شاری هەولێرە و دوێنێ بە ڕاگەیاندنەکانی وت “زاواکەی کە تووشی کۆرۆنا بووبوو، 32 رۆژ لە نەخۆشخانە بوو، 35 ملیۆن دینار پارەیان لێ وەرگرتوون و بایی 10 ملیۆن دیناریش دەرمانیان کڕیوە، کەچی بۆ پێدانەوەی تەرمەکەی داوای 10 ملیۆن دیناری تریان کردووە.”