سلێمانی.. هەزاران پاکەت دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەناوبران

به‌هۆی فڕێدانی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو و به‌سه‌رچونی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچو له‌ناوده‌بات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌‌.
د. ئه‌حمه‌د عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت: له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ هه‌بونی بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچو كه‌ گه‌ڕه‌كێك فڕێدرابون، دوای به‌دواداچونی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان خاوه‌نی ده‌رمانه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌.
ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: له‌ناوبردنی ده‌رمان پێویستی به‌ رێگه‌ی تایبه‌ت و به‌شێوه‌ی زانستی هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی، به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌م ده‌رمانانه‌ له‌ پارچه‌ زه‌ویه‌كی به‌تاڵی گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی فڕێیدابون، كه‌ئه‌وه‌ش بێجگه‌ له‌ زیان گه‌یاندنی به‌ ژنیگه‌ له‌هه‌مانكاتدا به‌رده‌ستی منداڵ بكه‌وێت و به‌ هه‌ڵه‌ به‌كاربهێنرێت، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خاوه‌نی ده‌رمانه‌كه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر