حەسیبە گەردی: پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن قسەیان بۆ جەلال پەرێشان هەڵبەستوە

حەسیبە گەردی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریکا:

ئۆپۆزسیۆنێكی ناتەندروست، ئۆپۆزسیۆنێكی رەشبین هەیە دژ بەهەموو پیرۆزیەكان هەیە

بەداخەوە ئۆپۆزسیۆن وێنەیەكی ئەوەندە خراپی پەرلەمانی پیشانداوە خەڵكی هەر حەزناكات سەیری دانیشتنەكانیش بكات

سێ ساڵە پشودرێژی هەڵدەبژێرین، هێرش دەكرێتە سەرمان قسەناكەین بێدەنگدەبین، بۆیە ئێمە مەرجەعیەت و پیرۆزیمان هەیەو هێڵی سورە.

دەستپێكی هەر دانیشتنێكی پەرلەمان بە ئاژاوە دەستپێدەكات.

ئۆپۆزسیۆن ئەو قسەیەی بەدەم جەلال پەرێشانەوە هەڵبەستووەو راست نیە، ئایا ئێمە ئۆپۆزسیۆنێكی هێندە شەریفمان هەیە ئەو قسەیەیان لەناو هۆڵی پەرلەمان گوێ لێبوبێت و بە بێ فیكە لێدان و تەپڵ لێدان هاشوهوش پەرلەمان بەجێبهێڵێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی داوای لێبوردنی لە جەماوەری پارتی و گەلی كوردستان كردووە نەك لە ئۆپۆزسیۆن

ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت ئیستغلالی رێزگرتنی ئێمە بكەن، كە ئێمە مەرجەعیەتمان هەیەو پەیوەستین پێیەوە.

هەر رۆژێك پەرلەمان بابەتێكی گرنگی هەبێت، ئەوا ئۆپۆزسیۆن ئاژاوەیەك درووست دەكات

حەسیبە گەردی – پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی بۆ دەنگی ئەمریكا

ھەواڵی زیاتر