یاسر حوسەینی، وەک کاندیدێکی سەربەخۆی توانی لە باکووری بابل 10 ھەزار دەنگ بەدەست بھێنێت و ببێتە پەرلەمانتار بۆ خولی نوێی پەرلەمانی عێراق.
شەوی ڕابردوو تەواوی خێزانەکەی ژەھرخوارد کراون و بەھۆیەوە منداڵێکی گیانی لەدەست داوە و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
ئەوەی تاوەکو ئێستا لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکردوەتەوە باس لە ژەھرخواردکردنی خێزانەکەی یاسر حوسەینی دەکەن و تا ئێستاش تۆمەتباری ڕووداوەکە نەزانرون.. ھۆکاری سەرەکی ژەھرخواردنەکەش بۆ ئەو سەرکەوتنەی یاسر حوسەینی دەگەڕێتەوە کە وەک کاندیدێکی سەربەخۆ سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.