دەزگای راگەیاندنی چاودێر-ی نزیک لە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرلینی ئەڵمانیاوە پێیدراوە مەلا بەختیار ژەهرخوارد کراوە.
چاودێر لە فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردووەتەوە کە “بابەتی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار لەلایەن پزیشکەکانەوە یەکلاکراوەتەوە و راستە، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستی باشە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کوردستان”.
پرسی ژەهرخواردکردنی بەرپرسانی یەکێتی لە دوای رووداوەکانی 8ی تەمموز، بووەتە رۆژەڤ، بەتایبەت دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لاهوور شیخ جەنگیی هاوسەرۆکی یەکێتی بە ژەهرخواردکردنی تۆمەتبارکرد و لە میدیاکانەوە گوتی ئەوە بەبەڵگە لەلایە و لەئایندەدا بەڵگەکانیش دەخاتەڕوو.