-مافی مووچەخۆر لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەخوارەوە، لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە راگیراوە.
-لە دوو ساڵی تەمەنی ئەم كابینەیەدا، بەغداد 12 مانگ موچەی هەرێمی نەناردووە، موچەخۆران با داوای مافی خۆیان لە حكومەتی فیدراڵی بكەن، بە چ یاسایەك موچەی موچەخۆرانی هەرێمیان بڕیوە.
-لە ساڵی 2014 تاوەكو 2017 بەغداد بودجەی هەرێمی نەنارد، بۆیە حكومەتی هەرێم ناچاربوو قەرز لەو كۆمپانیایانە بكات كە نەوت دەكڕن.
-ئەو كۆمپانیایانەی كە قەرزیان بە حكومەتدا، بەو پارەیە توانرا ئەو بڕە موچەیە بدرێت.
-ئێمە نزیكەی (ملیۆنێكو 200 هەزار) موچەخۆرامان هەیە، بەڵام شەش ملیۆن هاوڵاتی لە كوردستان هەیە، ئایا حكومەت تەنیا حكومەتی موچەخۆرە یان حكومەتی هەموو هاوڵاتیان ؟ ئایا ئەو كەسەی كە موچە وەرناگرێت مافی بەسەر حكومەتەوە نییە كە خزمەتگوزاری رێگاوبانو تەندروستیو خوێندنو خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكات؟
-دەبێت حكومەتی عێراق ناچار بكرێت ئەو بڕە موچانە بۆ هەرێمی كوردستان بگەڕێنێتەوە كە پاشەكەوت كراون یاخود نەدراون.
-ئێمە ناتوانین پێنج ملیۆن كەس بكەین بە قوربانی ملیۆنێك مووچەخۆر، بەڵام سەرباری ئەمەش حكومەت زۆرترین بودجەی بۆ دابینكردنی موچە تەرخان كردووە.
-مافی مووچەخۆر لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەخوارەوە، لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە راگیراوە.
مەسرور بارزانی – سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان