ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

پێوەری زیرەك لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بۆ کۆنترۆڵ و باشترکردنی دۆخی کارەبا دانراوە و گەورەترین خزمەت بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت.
بە داخەوە لەهەندێك پەیجەكانی سۆشیال میدیا پروپاگەندەی دوور لە راستی بڵاو دەكرێتەوە، لە هەندێ شوێنیش رێگە لە تیمەکانی کۆمپانیای بەستنی پێوەر دەگیرێت و زیان بە سندووقەكانی كارەبا دەگەیەنرێت، کە بە هۆیەوە کێشە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاووڵاتییان دروست دەبێت.

وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تەواویی ئەو کەسانە گرتووەتە بەر کە زیان بە خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن و ئاستەنگ لە بەردەم گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دروست دەكەن و تەواوی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرەكانیش دەکەوێتە ئەستۆیان.

وەزارەتی كارەبا
2021/10/25

ھەواڵی زیاتر