کۆسرەت رەسوڵیش ژەهرخوارد کراوە!

دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشكەوتنەوە، بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان. دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە کۆسرەت رەسوڵ ژەهرخوارد کرابێ.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەوە، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، بەبێ هۆشی برایە دەرەوەی وڵات و دواتر دەنگۆ کۆچی دوایی کردنی بڵاوبووەوە، بەڵا زوو ئەوە رەتکرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، کۆسرەت رەسوڵ ئێستا لە ژیاندایە، بەڵام تەندروستی جێگیر نییە و لەژێر چاودێری چڕدایە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە مەلا بەختیاریش، بەهۆی نەخۆشییەوە چووەتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ چارەسەر و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیش، تەندرستی جێگیر نییە.

دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەم بەرپرسانەی ناو یەکێتی لەلایەن تاقمەکەی سەر بە لاهور جەنگیەوە و بە فەرمانی ئەو ژەهرخوارد کرابن. بەڵام تا ئێستا تەنیا ژەهرخواردنکردنی بافڵ تاڵەبانی پشتڕاستکراوەتەوە کە خۆی ئاشکرای کرد.

ھەواڵی زیاتر