ڕێبەر ڕۆستەم: کوردستان سەربەخۆیی تەواو بەدەست دێنێت

پێشبینیەکانی من لە ئێستادا بۆ زۆربەتان خەون و خەیاڵە ، بەڵام لە داهاتوو کە ڕوویدا بەشێکتان خۆتان دەکەن بە خاوەنی و بەشێکیش دەڵێن ئێمەش دەمانزانی ، من ئەوە دەڵێم و دەیخەمە ڕوو کە هەرگیز لە ئێستادا باوەر ناکرێ .

پێشبینیم وایە لە ماوەی ( ۹ ) ساڵی داهاتوو

واتە لەئێستادا تاکو ( ۹ ) ساڵی داهاتوو لەبارەی عیراق و ئێمەی کوردەوە لەوانەیە ئەمانە ڕووبدەن

۱/ کوردستان سەربەخۆیی تەواو بەدەست دێنێت

٢/ کورد بە فەرمی قبول دەکرێت وەك ئەندامی یەکێتی ئەوروپا

۳/ دەوڵەتی عیراق دابەش دەبێت بە شێوەی دابەشکاری فدراڵی

٤/ نوری مالکی وەك پێشتر پێشبینیمان بۆ کردووە کە ئەگەر لە ژیان بمێێ جارێکی تر دێتەوە دەسەڵات و بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت لە دەسەڵات دەمێنێتەوە

٥/ پارێزگایەکی تری عیراق دەبێتە هەرێمی سەربەخۆ بۆ نمونە ( انبار ) دوا بەدوای ئەو ، پارێزگای تریش ئەو داوایە دەکەن ،کە
ئەمەیان ڕەنگە ماوەیەکی کەمی مابێت و لەوانەیە لە ساڵی
داهاتوو ڕووبدات .

پێشینیەکانمان بۆ ساڵی ۲۰۲۲ زۆرن بەم نزیکانە ٳن شاءاللە بڵاوی دەکەینەوە ….

ڕێبەر ڕۆستەم

ھەواڵی زیاتر