مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا و ئەوانی تر، یارمەتیدەربوون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بە خێرایی، حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت.

ھەواڵی زیاتر