ئەمڕۆ مووچەی مانگی نۆی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: “هێزەکانی هاوپەیمانان پارەی مووچەی مانگی نۆی لیوا هاوبەشەکانیان خستووەتەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.
لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران به‌بێ لێبڕین.