دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە تێیدا باسی کۆمەڵی دادگەری دەکات، ئەو حیزبە لە قسەکانی مەلا بەختیار و فازڵ میران نیگەران بوون و مەلا بەختیاریش داوای لێبووردن دەکات.
مەلا بەختیار دەڵێ” بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبووردنیان لێدەکەم. دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێ، بەرپرسانە رای خۆمان وتووە”.
دەقی پەیامەکەی مەلا بەختیار
داوای لێبوردن لە
سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری
دانیشتنی دۆستانەی بەندە و برایانی پارتی، بەهۆی ئاخاوتنی وتەبێژی کۆمەڵەی دادگەرییەوە کە فەرمویەتی، بەشداری لە حکومەتی عێراقدا ناکەین. لە چرکەساتێکدا بەبێ مەرام باسکرا. بەئاسایش لەکاتی باسکردنەکەدا، پێکەنین. بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە و ئەمانەتی میدیایی تیایدا نەپارێزراوە، بەندە بەرۆشنی گوتومە: کۆمەڵی دادگەری بڕیارێکی واقیعی داوە. خوانەخواستە هیچ مەبەستێکم بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵ. لە قسەکانمدا نەبووە.
وادیارە، هەندێك لە بەرپرسانی کۆمەڵی دادگەری، لەبەر ئەو بارەدەرونیەی سەرەنجامی هەڵبژاردن، ئەم بە ناشەرعی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان، پێ ناخۆش بووە و، رەخنەیان لێگرتووین.
لێرەدا، بەش بە حاڵی خۆم، دەڵێم: ئەگەر بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبووردنیان لێدەکەم. دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێ، بەرپرسانە رای خۆمان وتووە.
لەگەڵ رێزم..
مەلا بەختیار