پارێزگاریی هەولێر: هاوكاریی خاوەن دووكانە سوتاوەكان دەكەین

پارێزگاریی هەولێر ڕایگەیاند هاوكاریی تەواوی  خاوەن دووكانە سوتاوەكانی دوێنێی  هەولێر دەكەن و هەوڵی تەواو دەدەن لە نزیكترن كاتدا تەواوی بەدواداچونەكان تەواو بكەن.

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، فرسەت سۆفی، پارێزگاریی هەولێر ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگایی هەولێر كۆبونەوەیان كردووە و كار لەسەر  ئەوەدەكەن لە نزیكترن كاتدا هاوكاریی تەواوی  خاوەن دووكانە سوتاوەكانی هەولێر دەكەن و ڕێگە نادەن  مافی هیچ كەسیش لەو رووداوەدا بفەوتێت.

پارێزگاریی هەولێر وتیشی: هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رووداوێکی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکیان پێکهێناوە تاوەکو لەگەڵ نوێنەرانی کاسبکاران و دووکانداران کە ئەنجوومەنێکیان پێکهێناوە کاربکەن بۆ ئەوەی شوێنێکی “شایستە” بۆ ئەو دووکاندارانە دابین بکەن. 

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنی پێی داوە، “تەواوی خزمەتگوزارییەکانی ئەو شوێنە نوێیە، لە ئاو و ئاوەڕۆ، رێگەوبان و کارەبا دابین بکات. تاوەکو جارێکی دیکە رووداوێکی لەو شێوەیە دووبارە نەبێـەوە

ھەواڵی زیاتر