نێچیرڤان بارزانی سەردانی قەتەر دەکات

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/10/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى ديكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كرێن.

ھەواڵی زیاتر