له 16ی ئۆکتۆبه‌ر پێكدادانی ئەقڵییەتە نەزۆكەكان لەلایه‌ن گروپێک تۆختربۆوه، بۆیە مافی هەر تاكێكی كوردە پرسیار بكات كە ئەم چەشنە لەسیاسەتی خیانەتكردنی تاقمێک.
بۆ چی، بۆ كێ و بەرەو كوێ‌یە؟
ئەگەر ئامانجی سیاسەت بەلای ئەوانەوە خۆفرۆشی نییەو كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە كەرامەت و غیرەتی هەیە، واتە وەك ئەوان بێ كەرامەت و بێ غیرەت نییە و نابێ، ئەگەریش رەفاهیەتی كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە دووركەوتنەوە لە نەهامەتییەكان و نزیكبوونەوە لەخۆشییەكانی مەبەستە، نەوەك داگیركاری و ستەم و بێگانه په‌رستی…؟!!
بێ‌شک (خیانەت ) دواین پلەی نائەخلاقیە، ئیتر لە دوای داستانی سیحێلا و پردێ و محمودیه‌و مه‌خمور بۆ خۆفرۆشان مەعلوم بوو كە هیچ ئیردایەكی خۆسه‌پێن بوونی نیە بتوانێ بە زۆرە ملێ و ملهوری تاقمێكی هەرزەكار ناسنامەی كوردستانیەتی كەركوک بسڕێتەوە ، ئیدی پێشمەرگە و خه‌ڵکی کوردستان ئامادە نین سەر بۆ هیچ هێزێك بچەمەێنن، ته‌نها ئه‌و مرۆڤه موتووربه‌کراوه‌نه‌ی په‌روه‌رده‌ی خیانه‌ت نه‌بێ که، هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆفرۆشی و خیانه‌ت و خۆ چه‌ماندنن.
به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له چرای هیوای گه‌لێک کرا، ڕوو ڕه‌شی هه‌میشه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌رو بکه‌رانی خیانه‌ت.
ئومێد خۆشناو