شیرین فواد مه‌عسوم: حزبەکەی سەرۆک بارزانی بووەوە بە حاکمی هەرێم و بەغداش

شیرین فواد مەعسوم، کچی فواد مەعسوم سەرۆککۆماری پێشووی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکەی:

پیرۆزتان بێت ئەی کورد پەروەران و خۆنەچەمێنەکان
سەرەتا، پێویستمان بە مەلایەکه بۆ چاککردنەوەی تەڵاقێک و سوێندێک کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق گرەو لەسەر کەمکردنەوەی کورسییەکانی حزبەکەی سەرۆک کرا.
ئێستە ڕوون بووەوە حزبەکەی سەرۆک بارزانی و کورد و کوردستان بووەوە بە حاکمی هەرێم و بەغدایش.
ئیتر هۆش بێننەوە بەر خۆتان سیاسەت بە هەموو کەس ناکرێت و هەموو کەس شایەنی ئەوە نییە ببێتە نوێنەری کورد لە بەغدا.

ھەواڵی زیاتر