دژە تیرۆری کوردستان: پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن

راگەیەنراوێک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە

هاونیشتمانیانی خۆشەویست، لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانت بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و رووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت.
داواکارین، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا پابەند بوون بە رێنماییەکانەوە، بە هەمان شێوە پابەند بن بە رێکارە ئەمنییەکانیشەوە.
هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و شادیدابن، بەڵام بۆ دەربڕینی دڵشادییەکانتان تەنیا شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر.
جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی ئێوە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە.
دژەتیرۆری کوردستان

ھەواڵی زیاتر