ژمارەیەک لە گەنجانی یەکێتی شکستی حیزبەکەیان لە هەڵبژاردن دەخەنە ئەستۆی لاهور جەنگی.

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

جەماوەری بەشەرەفی یەکێتی

بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان

-وەکو لەماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بینیتان، لاھور و تاقمەکەی، بە پارە و ئیمتیازی یەکێتی و بنەماڵەی شەھیدان، لە ڕێی ماکینەی ئیعلامیەکانیانەوە، ھانی خەڵکیان دەدا کە دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی نەدەن.

-لەماوەی پرۆسەی ھەڵبژاردن درزی خستە نێوان کاندیدەکانی یەکێتیەوە و لیستێکی بەتایبەت بۆ خۆی دانا و دەنگەکانی یەکێتی پەرتکرد .

-ئەمڕۆ لەکاتێکدا کە جەماوەری بەشەرەفی یەکێتی دەچوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، لاھور و ڕاگەیاندنەکەی خەڵکیان ھان دەدا کە دەنگەکانیان بسوتێنن و ناوی لاھور لەسەر پەڕەکانی دەنگدان بنوسن.

  • لاھور و تاقمەکەی ئەمڕۆ بە فەرمی پشتگیری ھەریەک لە سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد کرد، ئەوەش ئەوپەڕی خیانەتکردنە لە یەکێتی و ڕێبازەکەی مام.

ھەڤاڵان
لاھور بەوپەری بێ شەرمییەوە یەکێتی قوربانی خۆی، ئێستا بۆتان دەرکەوت کە لاھور ئەوەندە خۆویستە ئامادەیە یەکێتی و خوێنی شەھیدان بکاتە قوربانی خۆی.

ئێستا تەواوی ئەو تۆمەتانەی بەسەردا ساغبۆوە کە لەلایەن سەرۆک بافڵەوە ئاڕاستەی کرا، کەسێک وەفای بۆ یەکێتی نەبێت بۆ کەسی نابێت.

بۆیە داوا دەکەین دوای ھەڵبژاردن بە توندترین شێوە ئیجرائاتی حزبی لەگەڵ بکرێت و لە یەکێتی دەربکرێن و تۆڵەی دایکانی شەھیدانی لێبکرێتەوە.

گەنجانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

١٠/١٠/٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر