نێچیرڤان بارزانی: دۆخی ناله‌بار و قەیرانەکان یه‌كڕیزی ده‌خوازێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە پەیامێک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و ڕێکخەری گشتی دەکات و دەڵێت:” دۆخی ناله‌بار و كێشه و قه‌یرانه‌كان كه به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پیكهوهیى له هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین”.
به‌ڕێز عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی
به‌ڕێزان ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانيی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
له يادى یازده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، به گه‌رمى پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له دامه‌زراندنیيه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ گیانی ده‌نێرین و یادی دهكهينهوه، ڕۆڵێكی دیاری له كایه‌ی سیاسی‌دا گێڕاوه، ئێستاش لایه‌نێكى كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیی پێكهاته‌ی حكوومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانه، هه‌ڵوێسته‌كانیشی به‌رپرسیار و خه‌مخۆرانه‌ن.
هیوادارم ئه‌م یاده گوڕوتینی زیاتر بداته تێكۆشانی سیاسيی بزووتنه‌وه‌كه‌تان له‌پێناو ئامانجه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌م بۆنانه ببنه ده‌رفه‌تى قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و پته‌وكردنی هاوخه‌باتی و ده‌ستگرتنی كۆی لایه‌نه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به نه‌گۆڕ و ئامانجه نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه.
دۆخی ناله‌بار و كێشه و قه‌یرانه‌كان كه به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پیكهوهیى له هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین، گه‌له‌كه‌مان له قه‌یران و كێشه‌كان ده‌رباز بكه‌ین، پارێزگاری لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان بکەین و هەنگاوی زیاتر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بنێين.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
25/7/2020