ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان یەک لەسەر سێی تێپەڕاندووە

دادوەر جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ھیچ جۆرە لەکارکەوتنێکی ئامێرەکانی دەنگدان بوونی نییە، ئەوەی روویداوە بە خێرایی چارەسەر کراوە.

دادوەر جەلیل عەدنان ڕاشیگەیاند، کۆدەنگی ھەیە لەسەر پتەوکردنی رێوشوێنەکانی کۆمسیۆن و پرۆسەی دەنگدان.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە رێژەی بەشداری تائێستا باشەو یەک لەسەر سێی ژمارەی دەنگدەرانی تێپەڕاندووە و دوای کاتژمێر شەشی ئێوارە بە ھیچ جۆرێک پرۆسەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر