پەیامی نێچیرڤان بارزانی دوای دەنگدان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک یەکەم کەس بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی کرد و دەنگی دا.

کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 10-10-2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک یەکەم کەس لەو بنکەیەی بۆی دیاری کرابوو، هەروەها وەک یەکەم سەرکردە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەنگی دا.

لە وتەیەکدا بۆ رۆژنامەنووسان، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست هەڵبژاردنەکە خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردستان و عێراق بهینێت.

سەرۆکی هەێمی کوردستان رایگەیاند: سەقامگیریی سیاسی لە عێراق زۆر گرنگە و هیواشی خواست نوێنەرانی کوردستان لە بەغدا یەکدەنگ بن.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند: هەرێمی کوردستان خوازیارە ماددەی 140ـی دەستوور جێبەجێ بکرێت و هەموو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.

ھەواڵی زیاتر