ئێران و حەشدی شەعبی کار بۆ دەرنەچوونی موسەنا ئەمین دەکەن

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتوون، کۆماری ئیسلامی ئێران و حەشدی شەعبی، هەموو هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی موسەنا ئەمین، کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی لە بازنەی سێی سنوری پارێزگای سلێمانی دەرنەچێت و پیاوان و لایەنگرانی خۆشیان ئاگادار کردۆتەوە کە دەنگ بە کاندیدێکی کۆمەڵی دادگەری بدەن.

باڵکێش زانیویەتی؛ هەریەکە لە کەتائیبی حەشدی شەعبی و حیزبوڵای عێراق، پیاوەکانی خۆیان لە سنووری سلێمانی و بازنەی سێ، هەروەها کۆماری ئیسلامیش بەهەمانشێوە پیاوەکانی خۆی راسپاردووە کە نابێ موسەنا ئەمین، دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت و لە بەرامبەردا کار بۆ سەرخستنی ئەحمەد حەمە رەشید، کاندیدی کۆمەڵی دادگەری بکەن.

بازنەی سێی سلێمانی پێکهاتووە لە ( هەڵەبجە، شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن)، بەپێی ئەمجامە نا فەرمییەکان، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەم جۆرە بووە.

چرۆ شەریف ( هاوپەیمانی): 1896 دەنگ 

ئەحمەد حاجی رەشید (كۆمەڵ): 585 دەنگ 

ئەشواق جاف ( پارتی): 469 دەنگ

موسەنا ئەمین ( یەكگرتوو): 353 دەنگ 

ئاریان تاوەگۆزی ( نەوەی نوێ): 174 دەنگ

موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری خولی سێیەم و چوارەمی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، لە ساڵی 2017دا یەکێک بوو لە داکۆکیکارە سەرسەختەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هەروەها لە خولی چوارەمیشدا لەسەر ئاستی نوێنەرانی کوردستان، زۆرترین قسەی لە دانیشتنەکاندا کردووە.

ئێران و حەشدی شەعبی، بە هاوبەشی کار بۆ شکست پێ هێنانی ئەو کاندیدانە دەکەن کە نەتەوەیین و دەیانەوەی ئەو کەسانە بچنە پەرلەمان کە لە خۆیانەوە نزیکن.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، کە ئێستا ئێران و حەشد پاڵپشتی دەکەن، لە دوو خولی ڕابردودا کەمترین قسەی لە دانیشتنەکاندا کردووە و لە میدیاش زۆرترین قسەی دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە. بەبێ ئەوەی هیچ هەڵوێستێکی دژی داگیرکارییەکانی حەشدی شەعبی، تۆپبارانەکانی ئێران و گەندەڵییەکان لە حکومەتی بەغدا هەبووبێ.

ھەواڵی زیاتر