حەشدی شەعبی سوپاسی پشتیوانییەکانی غالب محەمەد دەکات

کوردسات سوپاسنامەیەکی حەشدی شەعبیی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ غالب محەممەد نوسراوە.

کوردسات نووسیویەتی:

حەشدی شەعبی سوپاسی پشتیوانییەکانی غالب محەمەد دەکات

لەنوسراوێکی رەسمیدا لەپای دڵسۆزی و پشتیوانی بۆ حەشدی شەعبی رێزلێنانێک ئاڕاستەی غالب محەمەد دەکرێت کە ئێستا وەک کاندیدی سەربەخۆ خۆی ناساندووە ، ئەوەی جێی سەرنجە ناوبراو ھەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی حەشد بوەتە جێگای پێزانینی ئەم ھێزانە و سوپاس نامەیەکیان ئاڕاستەکردووە ئەمە لە کاتێکدایە ئەو پەرلەمانتارە لە چوار ساڵی رابردووی تەنھا یەک وشەشی لەسەر پێشمەرگە نەوتووە و کورد وتەنی ئەمە بانێکە و دوو ھەوا.

وەک چاودێرانیش ئاماژەیان بۆکرد ئەم پەرلەمانتارانە ھێندەی لە تەلەفزیۆنەکانەوە موزایەدەیان دەکرد بۆ جارێکیش لەسەر مافەکانی کورد لە پەرلەمان قسەیەکیان نەکردو تەنھا خۆڵیان کردوەتە چاوی خەڵک.

دەقی نوسراو رێزلێنانکەی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ ئەم کاندیدە بەناو سەربەخۆ یە ..

( بەلەبەرچاوگرتنی ھەوڵە دڵسۆزانەکەتان، ھەڵوێستە شەرەفمەندانەکانتان کە لەڕێی پشتیوانی حەشدی شەعبی پیرۆزەوە داوتانن، کە کاریگەری بەرچاویان لەو سەرکەوتنانەدا ھەبووە کە بەدەست ھاتوون، ھێندەمان پێدەکرێت سوپاس و رێزی بێپایانتان پێشکەش بکەین و ھیوادارین لە ھەمووان رێچکەی ئێوەبگربە بەر بۆ خزمەتکردنی عێراقی یەکگرتووی ئازیزامان )

ھەواڵی زیاتر