پارتی گەڕایەوە بۆ سەرگەڕان

لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکەمجار بە فەرمی گەڕایەوە بۆ ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکووک.

پێشتر پارتی بڕیاریدابوو تاکو ئاڵای کوردستان هەڵنەکات، نەگەڕێتەوە سنووری ناوچە دابڕێنراوەکان.

چەند رۆژێک لەمەوبەر گەڕایەوە بۆ مەخموور و دواتریش هەوڵیدا بچێتە شنگال، بەڵام گەریلاکانی پەکەکە ڕێگەیان پێنەدان.

شاخەوان عەبدوڵا، کاندیدی پارتی لە کەرکووک ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ کەرکووک و خانەقینیش.

ھەواڵی زیاتر