ئومێد خۆشناو بە قوباد تاڵەبانی دەڵێت:
(ئومێد خۆشناو)
چه‌ند ڕۆژێکه قوباد تاڵه‌بانی وه‌ک ئه‌وه‌ی داهێنان بکات، ده‌یه‌وێ به‌زمانی جه‌ماعه‌ت قسه‌بکات.
له‌تازه‌ترین داهێنان، ده‌ڵێ له هه‌ولێر کێشه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌یه.!
سوپاس بۆ خودا ئێستا زانیت، ئه‌ی چه‌ند ساڵه له‌کوێ بووی؟.
منیش وه‌ک کوڕێکی هه‌ولێر ده‌ڵێم، له هه‌ولێر هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێ فره کێخوایی و بێساحێبی ومافیاو جوێن و فرت و فێڵ و قۆڵبرین نیه‌و نابێ، چونکه هه‌ولێر خودانی هه‌یه خودان.
کاک قوباد ده‌زانی ئه‌وکاته‌ی ، حزبه‌که‌ی تۆ هه‌ولێری داگیرکردبوو، جڕو جامشته‌کانی چه‌قۆ وه‌شێنی حزبه‌که‌ت، له هه‌ولێر کلیان له‌چاوان ده‌دزی کل!.
فه‌رموو بڕۆ لە کۆڵانەکانی هه‌ولێر پرسیاربکه، ئه‌وسا تێده‌گه‌ی چی گوزه‌راوه‌و پاش ئازادکردنیش هه‌ولێر به‌کوێ گه‌یشت.
ئه‌و هه‌ولێره‌ی ئێوه به گوندێکی گه‌وره‌تان ده‌شوبهاند، به دووساڵ حوکمی خۆسه‌پاندن واتان لێکرد، به‌بیست ساڵ ئینجا توانیمان بیکه‌ینه‌وه شاری شاران و شه‌کره‌شار، ده‌مێکه ئێمه و ئێوه‌و خه‌ڵکی هه‌ولێر یه‌کتر ده‌ناسین و وویژدانی زیندووی هه‌ولێرێ، سه‌نگی مه‌حه‌که‌و ئیتر واباشه به‌قسه‌مان نه‌هێنی، ئه‌گینا به‌قسه‌بێین، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووش قسه‌مان خڵاس نابێ، ئه‌وکات قه‌یسه‌ریت لێده‌که‌ین به‌کونه‌مشک و که‌س به هانات ناێت.!
کاک قوباد ئێمه‌ش ده‌پرسین و ده‌زانین ئێمه له کوێ هاتووین و بۆچی هاتووین و باشیش ده‌زانین ئاینده‌مان چۆنه.
به‌ڵام له به‌ڕێزت ده‌پرسم ئه‌رێ ده‌زانی ساڵانی ٦٤و ٦٦ ئێمه له کوێ بووین و باب و باپیرانی ئێوه‌ش له کوێ بوون؟.
حه‌ق نیه ئێوه جورئه‌ت بکه‌ن باسی هه‌ولێر بکه‌ن، به‌ڵام ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه ئێمه ڕووی قسه‌مان له خه‌ڵکی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان بێ و پێیان بڵێین کاتی هاتوه بۆ ده‌رچوون له ناخۆشیه‌کان ئه‌و جاره ده‌نگ به ئێمه بده‌ن تا بۆ هه‌میشه وه‌ک هه‌ولێر و دهۆک ئارام و خۆشگوزه‌ران بن.
که‌وابێت ده‌ست به کڵاوی خۆت بگره با بانه‌یبات، بیریشت دێنمه‌وه، زۆری له‌تۆ زاناتر له ئاشووب و خیانه‌ت و چی و چی هاتن، له‌به‌رامبه‌ر ئێمه بایان هه‌ڵکرد،که‌چی ڕه‌شه‌بایان دووریه‌وه.
ده‌ی ده‌ی چنیه ڕۆژی ده‌ی ده یه‌کتر ده‌بینینه‌وه.
بۆ تۆ باشه بێده‌نگ بیت!…