بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٤ پلەی ڕێختەر لە سنوری پارێزگای هەولێر ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند” کاتژمێر ٢:٣٦ خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزایی کۆیە و دەوروبەری بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٤ پلەی ڕێختەر روویدا”.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر و بە دووری ٣٤ کیلۆمەتر لە قەزای کۆیە روویداوە.