مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدوللەتیف سەلەفی دەکات.
لە دیدارەکەدا، ئاماژە بە گرنگیی ڕۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان کراوە لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە کە پێویستە زانایانی ئایینی، ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بگێڕن .
لە دیدارەکەدا د.عەبدوڵڵەتیف ئەحمەد، کۆمەڵێک پێشنیاری بە سوودی، بۆ بەرژەوەندی گشتیی و خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە خستەڕوو.