وێنه‌یه‌كی کۆنی سه‌رۆك بارزانی بڵاو ده‌کرێتەوە

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی سه‌رۆك بارزانی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ 33 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا گیراوه‌.

فازڵ میرانی‌ نووسیویه‌تی “ته‌مووزی ساڵی 1988، كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی”.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون ئه‌وانیش بریتین له: له‌ ‌ڕاسته‌وه‌، عه‌لی عه‌بدوڵا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، فازڵ میرانی و د. ڕۆژ نووری شاوه‌یس.

وێنه‌کە یه‌كێكه‌ له‌ وێنه‌ كه‌مبینراوه‌كانی سه‌رۆك مەسعود بارزانی و له‌ هاوینی 1988 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گیراوه‌.

ھەواڵی زیاتر