بوومەلەرزەیەک لە قەڵادزێی دا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک لە قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی راپەڕین روویدا. 

ئەمڕۆ هەینی 1-10-2021، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کە گوڕەکەی  2.8 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، کاتژمێر 09:58ی ئەمڕۆ بە قووڵیی 10 کیلۆمەتر، هەروەها بە دووریی 9 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەڵادزێ روویداوە. بە گوتەی ئاسۆ کەمال، بوومەلەرزەکە هێزی کەم بووە و رۆژانە چەندین بوومەلەرزەی هاوشێوە روودەدەن و هاونیشتمانیان هەستی پێناکەن. 

دوای بوومەلەرزەکە چەند وێنەیەک بڵاوکرانەوە، گوایە چەند خانووێک زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت: “مەگەر بینایەکی زۆر کۆن بووبێت، ئەگینا بوومەلەرزەکە هێزی ئەوەی نەبووە زیانی هەبێت”. 

رووداو

ھەواڵی زیاتر