دوو کەس لە هەریر کوژران

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، لەنێو بازاڕی ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو کەس کوژران

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 30ی ئەیلوولی 2021 بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچکەی هەریر دوو کەس کوژراون. لەبارەی هۆکاری شەڕەکەوە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر ئاماژەی بەوە کرد، “شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو بنەماڵەکە بووە و ئێستا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە، لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە”. شەڕەکە کاژێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی هەریر روویداوە و سەرچاوەیەک لە شوێنی رووداوەکەوە بە رووداوی گوت، “کێشەکە لەسەر زەوی و زار بووە و کوژراوەکانیش ئەندامی یەک بنەماڵەن”.

رووداو

ھەواڵی زیاتر