دوو ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هەڵسوڕاوێکی گۆڕان بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر شارەوانی قەزای پێنجوێن و باڵکێش وەک یەکەم میدیا ھەواڵەکە بڵاو دەکاتەو، پاش ئەوە سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
ڕونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنەوە:
ئەمڕۆبەرواری 29/9/2021کاتژمێر (10)سەرلەبەیانی لیژنەی فرۆشتن وبەکرێدانی شارەوانیمان بەسەرپەرشتی بەڕێز جێگری داواکاری گشتی پێنجوێن هەستاین بەمزایدەکردنی پڕۆژەی عەلوەی سەوزەو میوەی پێنجوێن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بەپێی یاسایی ژمارە (1)ساڵی 2021 بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی بەژداربوانی مزایدەکە نەتوانرا پرۆسەکە جێ بەجێ بکرێت ، بۆیە بڕیاردرا دوبارە بانگەوازی بوبکرێتەوە لەڕۆژنامەیەکی فەرمیدا ،وەسەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە کەهیچ کەس هێزو لایەنێک پەلاماری شارەوانی دابێت
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
ھەواڵەکەی باڵکێش