وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ى بۆ سەرجەم دەرچوانى قۆناغى دوانزە ئامادە کرد و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى ئەزموونەکان کرا.
ئهمڕۆ یهكشهممه 26/9/2021، عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى وەزارەت و ناوەندى وەرگرتن، وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادە کرا و دوێنێ ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئەزموونەکان كرا.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، داوا لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات لەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)، وتیشی پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ـهوه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە چەند رۆژى داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتە ڕوو.