یوسف محەممەد و هەڵوێستێکی دووفاق لەبارەی گشتپرسی

سەرۆکی دەرکراوی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاری ئێستای عێراق، لە ساڵیادی گشتپرسی سەربەخۆییدا پەیامێک بڵاو دەکاتەوە کە 100٪ پێچەوانەی هەڵوێستی ساڵی 2017یەتی.

یوسف محەمەد نووسیویەتی: ” بە «ریفراندۆم»ەکەتان کارتی سەربەخۆییتان سوتاند، 52%ی خاکتان دۆڕاند، هەرێمتان لەبەرامبەر بەغدا لاواز کرد و گەلێکتان چەماند. گەلی کورد گوناهی چییە لە ماوەی کەمتر لە نیو سەدە دو جار نسکۆی بەسەردا دەهێنرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە یوسف محەمەد کاتێک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوو، بە نوسراوی رەسمی پاڵپشتی لە ریفراندۆم کردبوو.

یوسف محەمەد لە نووسراوێکی ڕەسمیدا کە لە 29.5.20217 خۆی واژۆی کردووە نوسیویەتی:” ئامادەسازی سەرەتایی ئەنجام بدەن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە هەمان کاتی هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم ئەگەر تا ئەو کاتە بە یاسایەک شێوازی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە پەرلەمانی کوردستانەوە رێکخرا بە شێوەیەک راپرسی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمیش ئەنجام بدرێ”.

ھەواڵی زیاتر