هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی کۆنفرانسەکەی هەولێر

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، چەندین کەسایەتی شیعە و سونەی عێراقی کۆبوونەتەوە و داوای ئاشتیان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە و وتیشی: ئەو داوایەش لە خەڵکەوە بووە نەک حکومەت.

نافتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تویتەر نووسیویەتی ” سەدان کەسایەتیی عێراقی، لە سونە و شیعە، دوێنی ئێوارە کۆبوونەتەوە بە مەبەستی دروستکردنی داوایەک بۆ پێکهێنانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل. ئەم داواکارییە لەلایەن گەلەوە هاتووەتە، نەک لەلایەن حکومەتەوە. ئەوەی کە گرنگیێکی تایبەتی هەیە ئەوەیە کە دان بەو ستەمە مێژووییەدا دەنێت کە جووەکانی عێراق رووبەڕووی بوونەتەوە، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل دەستی ئاشتی بۆ ئێوە درێژ دەکات.”

رۆژی هەینی 24-09-2021 ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکیان لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) ئەنجامدا و لەنێو ئەو کۆبوونەوەیدا، پشتگیریی خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت.

ھەواڵی زیاتر