پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە، گیانلەدەستدانى هاووڵاتییەکى تەمەن ٤٠ ساڵى ڕاگەیاند، کە لەلایەن خێزانەکەی بە هاوکاریى کەسێکى تر کوژراوە.
ئهمڕۆ شهممه 25/9/2021، موقەدەم بارزان عوسمان، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاشکراى کرد: ” لە ٢١|٩\٢٠٢١، تاوانلێکراو (هـ.ڕ.م) تەمەن ٤٠ ساڵ، پیشە کاسب، دانیشتووى گوندى مۆریاسی ناحیەی بەرزنجە، لە نزیک گوندى تاوێرە ـ سەرکەن، لە لایەن ژنەکەیەوە بەناوى (پ.ح.م) تەمەن ٣٣ ساڵ، پیشە ژنى ماڵ، بە هاوکاریى تۆمەتبارێکى تر بەناوى (ح.خ.ح) تەمەن ٢٠ ساڵ، پیشەى شۆفێر و دانیشتووى ههمان گوندی ئهو دوو هاوسهره، دەکوژرێت و هەر لەوێ تەرمەکەى بەجێ دەهێدرێت.
ئاماژه بهوهش كراوه: پاش لێکۆڵینەوەیەکى ورد لە لایەن تیمى لێکۆڵینەوەى پۆلیس بە هاوکاریى بەشى پۆلیسى سەیدسادق| بنکەى پۆلیسى بەرزنجە، توانرا تەرمى تاوانلێکراو پاش چوار ڕۆژ لە دیارنەمانى لە گوندى تاوێرەى سەر بە هەڵەبجە بدۆزرێتەوە و ڕەوانەى پزیشکى دادى پارێزگاى هەڵەبجە کرا”.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەشى خستووەتە ڕوو:”تۆمەتبارى ڕووداوەکە لەبەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و بەهۆى بوونى کیشەى خێزانییەوە بە هاوکاریى تۆمەتبارەکەى دیکە، ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە”.
جەختیشى کردەوە:”بەپیى ماددەى یاسایى (٤٠٦ى.س) تۆمەتباران بەندکراون و دۆسییەى لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەى پۆلیسى هەڵەبجە ڕێکخراوە”.