عارف تەیفور – ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە پارێزگای سلێمانی- هه ڵەبجە:
– پێشبینی ئەوە دەكەین یەکێتی ساختەکاری بکات لە سنوورەكەدا.
– وەك پارتی ئەوەمان پێدەكرێت كە ساختەكارییان كرد، ئاشكرایان بكەین و لایەنی پێوەندیدار ئاگادار بکەینەوە.
– لەبنەڕەتدا سلێمانی زێدی پارتییە، پارتی كە دامەزراوە لە سلێمانییەوە دەستیپێكردووە.
– جەماوەری سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمجارە فرسەتیکی باشیان لە بەردەستە کە دڵسۆزی و خەمخورییەکانی پارتی و سەرۆک بارزانی لەیاد نەکەن.
– پارتی و بارزانی هەمووکات بەچاوی رێز و تەقدیر تەماشای دەڤەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی کردووە.