پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە پلەکانی گەرمان نزم دەبێتەوە و نمە بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان دبارێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “ئەمڕۆ هه‌ينى 24/9/2021 پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، به‌ڵام ناوچه‌كانى باكوور نيمچه‌ هه‌ور و له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كانیش هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك نمه‌ باران له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كانى هەولێر و دهۆک”.

ئەوەش خراوەتە روو: “پله‌كانى گه‌رما ده‌ست به‌نزمبونه‌وه‌ ده‌كات و خێرايى با چالاك ده‌بێت و له‌گه‌ڵ زيادبوونى خێرايى با ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌يه‌”.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە سبەی شه‌ممه‌ 25/9/2021 پله‌كانى گه‌رما 3 بۆ 5 پلە نزم ده‌بێته‌وه‌ و به‌ شه‌وانیش هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌كرێ به‌تايبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كان، ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ش به‌دواوه‌ دووباره‌ پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر