ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی ئیسپانیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا، بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کونسوڵخانەی ئیسپانیا لەهەولێر بکەنەوە.