پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستی بەسەر کۆمپانیای ئای کیو-دا گرتووە.
غالب محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کوڕێکی شاناز ئیبراهیم بە ناوی ئاسۆس عەبدولـلەتیف محەمەد جەمال، پشکێکی 10 ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیاکەدا هەیە، هەروەها کچەکەشی بە ناوی سارا، پشکێکی 36 ملیۆن دۆلاری هەیە. هەروەها سارا 336هەزار دۆلار پشکی لە کۆمپانیایەکی تردا هەیە.
غالب محەمەد وتیشی: لە کۆمپانیای ئای کیۆ ئۆنڵاینیشدا ئاسۆس 100هەزار دۆلار و سارا 360هەزار دۆلار پشکیان هەیە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی: شاناز خاوەنی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی ناردووەتە دەرەوەی وڵات، لەو ماوەدا پشکەکانی هەمووی بەناوی کچەکەی خۆیەوە کردووە.