‎شەڕی مافەکانی کورد لە بەغدا بە پارتی دەکرێت

‎ئەگەر سەرنجی ئەو چەند ساڵە بدەین کە کورد گەڕاوەتەوە بەغدا هیچ لایەنێک هێندەی پارتی شوێن دەستی دیار نییە لەو دەستکەوتانەی کە لەبەغداوە بەدەستهاتوون، پارتی خاوەن قەزیەیەو لایەنە عێراقییەکان ئەگەر پرسێک باسبکەن پەیوەندی بەکورد هەبێت پارتی بە تەرەفی بەرانبەری خۆیان دەزانن نەک لایەنی دیکە.

‎هاوڵاتیانمان دەبێت چاو کراوەو بەدیقەتبن کاتی دەنگدان هەموو کوردێک بۆبەرگری لە مافەکانی گەلەکەمان ناچن وبینومانە چەندین پەرلەمانتار بوونەتە عێراقی و وزەی خۆیان دژی کورد سەرفکردووە لەکاتێکدا لەسەر کورد ماڵبوون، دەبێت ئەم هەڵبژاردنە نوێنەری خۆفرۆش و خاکفرۆش ڕێیان پێنەدرێت هۆڵی پەرلەمان ببینن و هەڵوێست و دژایەتی ئەوانە بۆ گەلەکەمان دەبێت لەبیرنەکەین و متمانەی خەڵک لەوە گەورەترە بدرێت بەوانەی حەشدیان لە پێشمەرگە لا پیرۆزترە.

‎جوان عەبدوڵا
‎کاندیدی ژمارە۲۳
‎بازنەی یەکی هەولێر

ھەواڵی زیاتر