سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی هیندستان لە عێراق كرد

سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە باڵوێزی هیندستان لە عێراق كرد و نوێنەرەكەی هیندستان ڕای گەیاند، خوازیارن پێوەندییەكانی نێوان هیندستان و هەرێمی كوردستان لە بواری ئەكادیمی و پزیشكی و ئابووری فراوانتر بێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی ئەیلوول، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵوێزی هیندستان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە سوبهاش چەندرا كەین كونسوڵی هیندستان لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵوێزی هیندستان لە عێراق وێڕای دووپاتكردنەوە لە ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، خوازیاری ئەوەبوو پێوەندییەكانی نێوان هیندستان و هەرێمی كوردستان لە بواری ئەكادیمی و پزیشكی و ئابووری فراوانتر بێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاسایشی ناوچەكە و دنیا، دووپات لەوە كرایەوە كە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەوڵێكی جیهانی و هەمەلایەنی پێویستە.

هەڵبژاردنەكان و داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبەری 2021 ببێتە هۆی گۆڕانكاری ئەرێنی و بەدیهاتنی داواكاریی خەڵك.

ھەواڵی زیاتر