ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبهشی پارێزگای سلێمانی وێنهی تۆمهتباری كهیسی تیرۆركردنی شوكری سهرحهد كادیری پهكهكهی بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیهندراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە پارێزگای سلێمانی
لەسەر راسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى – زانيارى و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتى دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنەوەی ھەوڵەكان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤ كاتژميردا پیلانەكە ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سەرەكی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش:
_ یەكەميان رۆژی ۱٦ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك بریندار بوو .
_دووەمیان رۆژی ۱۷ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك تیرۆر كرا.
تۆمەتبارەكەش راپێچی دادگا کرا تاوەكو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
لێرەوە بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە سلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.