تەرمی هاوڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەب لە هۆتێلێکی شاری هەولێردا دۆزرایەوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر (١١:٣٠)ی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە هۆتێل (سۆما) لە شەقامی سوڵتان مزەفەر، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (احمد ابراهیم محمد)، تەمەن (٥٢) ساڵ بەڕەگەز عەرەبە خەڵکی (موصل)ە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کاری دەکرد وە بەتەنها لە هۆتێلی ناوبراو دەژیا، گیان لەدەست دەدات و تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە.