نێچیرڤان بارزانی گەیشتە لەندەن

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/9/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ له‌نده‌نى پايته‌ختى شانشينى يه‌كگرتوو.

نێچيرڤان بارزانى له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و به‌رپرسانى ديكه‌ى به‌ريتانيا كۆده‌بێته‌وه‌ و بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخ و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ھەواڵی زیاتر