وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، هێرشەکە لە رێگەی دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراون و فڕۆکەکان تێکشکێنراون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وێن مۆراتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند، هێرشەکە بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو بووە و هاوپەیمانان توانیویانە بیانتەقێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکەوتونەتەوە و وتیشی: هەر هێرشێک دژی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، هێرشە بۆ سەر سەروەریی عێراق.