فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کونسوڵگەری گشتی تورکیا لە هەرێم دەکات لەبەرامبەر وەرگرتنی رەزامەندی حکومەتی کۆماری تورکیا و هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ٥٤ کۆچبەرەی کە لە سوریا گیریان خواردبوو کە بەشێوەی ئارەزوومەندانە خواستی گەڕانەوەیان بۆ هەرێم هەبوو کەوا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەن بە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل، هاوکات سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراقی و باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەنقەرە دەکەین کە هاوکار بوون لە پشتراستکردنەوەی ناوەکان و ئەرکی گواستنەوەی کۆچبەرەکانیان گرتۆتە ئەستۆ.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە